هیوا ناسیح به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه بیانییه‌کانی رێکخراوی چاودیری کوردۆسایده، له‌م دیمانه‌یه‌دا باس له کۆنگره‌ی سێی رێخراوه‌که و کار و چالاکییه‌کانی داهاتوویان ده‌کات و تیشک ده‌خاته سه‌ر کارکردن بۆ دۆزی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد.
نێوه‌ند: به‌م دواییانه رێکخراوی کوردۆساید کۆنگره‌ی ئاسایی خۆی له وڵاتی دانیمارک به‌ست، پرسیار ده‌که‌ین گرنگی ئه‌و کۆنگره‌یه چی بوو؟ ئایا کۆنگره چ ئه‌جێندایه‌کی گرگنی بۆ کاری داهاتووی رێکخراوه‌که ده‌ستنیشان کرد؟ پێتوایه ئه‌و کۆنگره‌یه توانی کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بێت؟.
ئا: پێشه‌وا خالید
هیوا ناسیح رۆژنامه‌نوس و چالاکی سیاسی له دیدارێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ل ئاڵای ئازادی، باس له دۆستایه‌تی گه‌لانی ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و تیشک ده‌خاته سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی په‌یوه‌ندیدار به تاوانبارانی ئه‌نفال.
ئاڵای ئازادی: ئێستا ناوه‌ندی چاک به چییه‌وه سه‌رقاڵه، له کاتێکدا ژماره‌یه‌ک له‌و تۆمه‌تبار و تاوانبارانه‌ی له ده‌ست یاسا له عێراق هه‌ڵاتوون ئێستا له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا و ده‌ره‌وه‌دا ده‌ژین؟
هيوا ناسيح: ئێستا ناوه‌ندی چاک سه‌رقاڵی کار و چالاکییه‌کانییه‌تی بۆ ئامانجه‌کانی که له به‌رنامه‌که‌یدا هاتوه به‌گشتی و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خه‌ریکی ئاماده‌کاری و کارسازییه بۆ کۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی له دانیمارک، که بڕیاره له 27-30 /11 دا ئه‌نجام ده‌درێت. چاک کاره‌که‌ی گه‌لێک قورسه و ناکرێت چاوه‌رێبین ئامانجه‌کانمان به شه‌ووڕۆژێک بێنه دی، به‌ڵام کار‌و چالاکیمان به‌رده‌وامه، هه‌ڵبه‌ت به‌شێکی گرنگی چالاکییه‌کانیشـمان به‌شوێنداچوون و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و په‌یداکردن و کۆکردنه‌وه‌ی دۆکیومێنت و پێشکه‌شکردن به دادگای باڵای تاوانه‌کانه له عێراق له سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌ی، که چه‌ندان جار و له بۆنه‌ی جیاجیادا ناوه‌کانیانمان له راگه‌یاندنه‌کانماندا بڵاوکردونه‌ته‌وه. بۆ زانیاریشتان هه‌ندێک کارمان کردوه له‌م وڵاتانه، که له ئێستادا نامانه‌وێت رایبگه‌یه‌نین، به‌ڵام دادگاکانی ئه‌وروپا پشت به دۆکیۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه ده‌به‌ستن، که به‌داخه‌وه کورد له‌م لایه‌نه‌وه زۆر هه‌ژاره.
ئاڵای ئازادی: ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر دادگایی کردنی به‌شێک له تاوانبارانی ئه‌نفال و کیمیاباراندا تێپه‌ڕیوه، تا ئێستا هیچ تاوانبارێک سزاکه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌کراوه، به‌بۆچوونی به‌رێزتان هۆکاری ئه‌مه چییه؟.....................................
تۆماس فوسته‌ر
و. له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح
حکومه‌تی تورکیا پلانی هه‌یه که له داهاتویه‌کی نزیکدا ده‌سپێشکه‌رییه‌ک له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورددا بکات. له‌م میانه‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌ردۆگان بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتی کوردی ده‌ته‌په‌دا کۆبوه‌وه. ئۆپۆزسیۆن ناوبراو به به‌ڵێنشکێن ناوزه‌د ده‌که‌ن......
ڕه‌خنه و گله‌یی پاش سه‌ردانێک بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه
یان ڕوت / شاری هه‌ڵه‌بجه
و. له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح
پاش زیاتر له بیست ساڵ له کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن سه‌ددام حوسێنه‌وه ، بۆ یه‌که‌م جار سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شوێنی ئه‌م کاره‌ساته‌ی کرد. به‌ڵام بێ داوای لێبوردنکردن.
لقی سویسرای رێکخراوی داکۆکی له گه‌له هه‌ره‌شه‌لێکراوه‌کان (گێ ئێف بێ فاو) رۆژی 25/3 به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکردوه، که ساخته‌کاری پارتی ده‌سته‌ڵاتداری تورکیا (ئاکه‌په) به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد له هه‌ڵمه‌ت و ئاماده‌کارییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌قاو ده‌دات. شایه‌نی باسه ئه‌م رێکخراوه داکۆکی له‌گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان ده‌کات و له زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا لقی هه‌یه، له به‌ر گرنگی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی وا من لێره‌دا ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یان به‌که‌مێک ده‌سکارییه‌وه وه‌رده‌گێڕمه سه‌ر کوردی:
ئایا سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان به ئاره‌زووی خۆیان ده‌توانن تاوان به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كانیان له نێو چوارچێوه‌ی وڵاته‌كانیاندا ئه‌نجام بده‌ن و دواتر وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ربچن؟ ئایا ده‌توانن به ناوی (كێشه‌ی ناوخۆیی)یه‌وه تاوانه‌كانیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن و بێ هیچ لێپێچینه‌وه و دادگاییكردنێك رزگاریان بێت ؟؟